۸/۱۹ ڕۆژی مرۆڤدۆستی

چاپکردن

 

٭ ۹/۲۸ ڕۆژی نەخۆشی هاری:
لەو ڕۆژەدا یادێکی جیهانی دەکرێتەوە لەبارەی نەخۆشی ( هاری )ی تایبەت بە سەگ کە بە Rabies ناسراوە.

٭ دووا هەفتەی مانگی ۹ :
هەفتەیەکی تایبەت بە دەریاو دەریاوانییە ، لەو حەوت ڕۆژەدا سەرجەم لایەنەکانی پەیوەست بەو کەرتە وەک کەشتی ، زیندەوەران ، ژینگەی دەریا ، باسی لێ دەکرێت و لەئاستی نێودەوڵەتیدا بایەخی پێدەدرێ.

٭ ۱۰/۱ ڕۆژی جیهانی گیاخۆرەکان:
ئەو ڕۆژە بۆنەیەکی جیهانییە بۆ ئەوانەی گۆشت ناخۆن و بواری خۆراکییان تەنها گیا و بەروبوومە سەوزەکانە ، سەرەتای ئەو پرسە بۆ ساڵی ۱۹۷۸ دەگڕێتەوە ، کە بەناوی پاراستنی تەندروستی باشتر پشت لەگۆشت و ڕوو لەخواردنی گیا و سەوزەکان کرا.

٭ ۱۰/٤ ڕۆژی ئاژەڵان:
سەرەتای دیاریکردنی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان ، بۆ ساڵی ۱۹۳۱ دەگەڕێتەوە و دوواتر بە دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوبۆنەیە کرا بە جیهانی و وڵاتان بەپێی کلتوری خۆیان ئەو یادە دەکەنەوە.

٭ دووەم چوارشەممەی مانگی ۱۰ ڕۆژی جیهانی کەمکردنەوەی زیانی کارەساتی سروشتی :
ئەنجومەنی گشتی UN هەفتەی دووەمی هەموو ساڵێکی ئەو مانگەی بە بۆنەیەکی نێودوڵەتی دیاریکردووە ، بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانی کارەساتی سروشتی لەسەر ئاستی جیهان. ئەو بۆنەیە ساڵی ۲۰۰۲ بە فەرمی ڕاگەیانرا.

٭ ۱۰/۲۰ ڕۆژی جیهانی کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی.

٭ ۲۱/۱۱ ڕۆژی جیهانی شاخ و کێو :
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕۆژەی وەک بایەخدانێک بە شاخ و کێو و کوێستانەکان دیاریکردووە و تیایدا ڕێز لە ژینگە پارێزی شەخەکان دەگیرێ.

٭ ۱۲/۱۷ ڕۆژی جیهانی کەروێشک

سەرچاوە/ کتێبی ڕۆژ و بۆنە جیهانییەکان
ئامادەکردنی:هەرێم حسن