• info@mdraparin.org

  • پەیوەندی :07701957756

  • کاتی دەوام :٨:٣٠ تاکوو ١٢:٣٠

هەواڵەکان

لێرە دوایین هەواڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەبینن

بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین ئاماری پڕۆژە و خزمەتگوزاری و داهاتەکانی ساڵی (۲۰۱۹)ی خستە روو

 

ڕێكەوتی (۸/ ۱/ ۲۰۲۰) لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەڕین بە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن ،بەرێوەبەری شارەوانییەکانی راپەرین ئەندازیار (ئاوارە علی حسن) و سەرۆک شارەوانیەکانی (قەڵادزێ،حاجیاوا،سەنگەسەر،ژاراوە) لە پرێس کۆنفراسێکدا ئاماری پرۆژە و چالاکیەکانی ساڵی (۲۰۱۹)ی خستە روو .

ئەندازیار (ئاوارە علی حسن) وتی : بەرێوەبەرایەتیمان پێینایە ساڵی چوارەم و سەرجەم کارو بارەکانی ئیدارەی راپەڕین کە پەیوەند بە شارەوانیەکان لە بەرێوەبەرایەتیمان ئەنجامدەدرێت ،بۆ هیچ پرۆژە و کارێک ناگەرێینەوە بۆ پارێزگای سلێمانی .
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی سنوورەكەمان هەوڵمانداوە بە شێوەیەکی فەرمی لە یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار بەرێوەبەرایەتیمان ببێت بە بەرێوەبەرایەتی گشتی .
لە درێژەی لێدوانەکەی وتی :بریاری (٥٤٤) کە بۆ ماوەی دووساڵ کاری لەسەر کرا تاپۆکردنی خانوە بێ تاپۆکان و لادانی زیادەرۆکان لەسەر شوێنە گشتیەکان کە بڕیاری بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت بوو كە بە بڕیاری هاوڵاتیان ناسرا کە سەدا سەدی داهاتەكەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی پەیوەندی دار تەرخان دەکرا كە نزیکەی ملیارێک و حەوسەد و پەنجاملیۆن دینار داهاتی سەرجەم شارەوانیەکان بوو ، لە هۆبەكانی پلاندانان و تەندەرکاری بەرێوەبەرایەتیمان شەش پرۆژە كاری ئامادەكاری و تەندەری بۆ کرا و بە جێ بە جێ کردنی راستەوخۆ چوونە خزمەتی هاوڵاتیانەوە ،کە چل و پێنج پرۆژەی گەورە و بچووک بوو کە ئێستا لە کارکردندان لە شارەکانی [ رانیە ،چوارقوڕنە،قەڵادزێ،حاجیاوا] .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن وتی: بەداخەوە تەنها هەزار و سەد و پەنجا هاوڵاتی توانی لێی سوودمەندبێت بە تاپۆکردنی خانوەکان و لابرنی ئەو خانوانەی لەسەر زیادەرۆکان بوو .
و قەرەبوو كردنەوەیان بە زەوی
دەربارەی پلان و نەخشەسازی و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و موساتەحە بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەڕین وتی:ئەو نەخشانەی لە هۆبەی نەخشەدانان و ماستەرپلان پلاندانان پەسندکراون بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانان و ئاوەدانی راپەرین سی پرۆژە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان پەسندکراون و هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی زۆرترین نەخشەی شارەکان پەسندبکرێت بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە بریاری (٥٤٤) .
هاوکات سەدو بیست دوو مامەڵەی هاوڵاتیان لە راست کردنەوە و یەکگرتنی ئەنجامدراوە ،چوار پڕۆژەی وەبەرهێنانمان جێ بە جێ کردووە .
پەنجا پرۆژەی بچووکی پیشەسازی کاری لەسەر کراوە .
بیست و هەشت پرۆژەی موساتەحە لە ساڵی رابردوو لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانییەکان جێ بە جێ کراون .
نۆ مامەڵەی پێشنیاری زەویشمان جێ بەجێ كردووە .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن سەبارەت بە پرۆژەکان وتی :سی و شەش پرۆژە لەسنوری بەرێوەبەرایەتیمان هەیە نزیکەی شەش پرۆژەیان بە داخەوە دەستیان بە کارەکانی نەکردۆتەوە ،بیست و هەشت پرۆژەش لە جێ بەجێکردندان و چەند پرۆژەیەکیش تەواو بووە .
ئەو پرۆژانەش لەسەر بوودجە جۆرا و جۆرەکانی حکومەتی هەرێم جێ بە جێ کراون .
هاوکات لە داهاتی زەوی رووکن و نایاب بە بڕیاری تایبەتی وەزارەتی شارەوانی بوودجەکە بۆ شارەوانیەکە خۆی خەرج دەکرێتەوە نۆ پرۆژەمان جێ بە جێ کردووە .
هاوکات لە بڕیاری (٥٤٤) چل و نۆ پرۆژەمان ئەنجامداوە .
لە بودجەی وەزارەت بە سووپاسەوە بۆ جەنابی وەزیر یانزە پرۆژەمان ئەنجامداوە .
لە بودجە جۆرا و جۆرەکانی حکومەتی هەرێم شەش پرۆژەمان چۆتە خزمەتی هاوڵاتیان .
لە بودجەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین سەدو سی شەش پرۆژەی بچووکی خزمەتگوزاری گشتی ئەنجام دراوە بۆ سەرجەم شارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان چۆتە خزمەتی هاوڵاتیان بە نزیکی حەوسەدو سێ ملیۆن دینار بووە .
بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین لە درێژەی لێدوانەکەی وتی : پرۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و دروستكردنی كارگەی ریسایكلین گرینگترین پرۆژەی سنورەکەمانە لە ماوەی ساڵی رابردوو دەملیار دیناری خەرجکراوە و باقی گوژمەکەی تر بۆ ساڵانی ئایندە ماوە .
ئەندازیار ئاوارە علی حسن باسی پرۆژە بچووکەکان دەکات و دەڵێ : زیاتر لە چل و پێنج ئامێری بچووک و گەورەی لەكار كەوتوومان. سیانە کردووە ،کڕینی پێویستی سووتەمەنی بۆ شارەوانیەکان نزیکەی (۱٤۲٫۰۰۰)لیتر گاز و بەنزین بۆ شارەوانیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان دابین کردووە .
ئەندازیار ئاوارە علی باسی داهاتی بەرێوەبەرایەتی دەکات و دەڵێت : سەرجەم شارەوانیەکان کە لەرێگای خۆیانەوە بەدەست هاتووە سێ ملیار و حەوسەد و هەشتاو دوو ملیۆن بووە سەدا حەڤدەیان بە بریاری وەزارەتی دارای و وەزارەتی شارەوانی بۆ خۆیان خەرجکردووە نزیکەی شەسەد و چل سێ ملیۆن دینار بووە خراوەتە خزمەتی هاوڵاتیان .

 

هاوكات یەكێك لەدەستكەوتە گرنگەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان.
داڕشتنی پلان و ڕیزبەندی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و ڕووەكی (موساتەحە )ی پێشوەخت بۆ ساڵانی ئایندە و بە تایبەت بۆ ساڵی (٢٠٢٠) لەسەر بنەمای ئامار و پێویستی شار و گەڕەك و ناوچەكە ئامادە كراوە و ڕوون. و شەفاف دەبێت نەك بە (خواستی وەبەرهێن ) كە ستافی هۆبەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتمان. بە هەماهەنگی هۆبەكانی پەیوەندیدار لە هەر شارەوانیەك ئامادەیان كردووە .
داهاتی (٥٤٤) یەک ملیار و حەوسەد و پەنجا و یەک ملیۆن دینار بووە .

هاوکات تیشکی خستە سەر داهاتی زەوی فرۆشتن دووملیار و سێ سەد حەڤدە ملیۆن دینار داهاتی شارەوانیەکان بووە .
لە کۆتایدا بەرێوەبەری شارەوانیەکانی راپەرین ئاماژەی بە گرنگی توانای مرۆیدا کە لە ساڵی رابردوودا لە چەندین بواری جۆرا و جۆری سیمینار و خول و هەڵمەتی هۆشیاری ژینگە پارێزی ئەنجامدراوە بۆ سەرۆک شارەوانیەکان و فەرمانبەران و خوێندکاران .

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین

 

 

پەیوەندی

ناونیشان:

ڕانیە-ڕێگای سەرەکی دەروازەـ تەنیشت کتێبخانەی گشتی ڕانیە

تەلەفون :

07701957756

ئیمەیڵ:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

Facebook

YouTube

پەیجی فەیسبووک