یەکێک لەبڕیاڕە گرنگەکانی ساڵی ۲۰۲٤ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بریتی بوو لە بڕیاڕی ژمارە ۲٤۲ی بەرواری ۲۷ـ۳ـ۲۰۲٤ی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەت بوو بە پێدانی زەوی بەفەرمانبەران بەسەرجەم جۆرەکانیەوە(شارستانی و سەربازی) کە چەندین ساڵ بوو فەرمانبەران چاوەڕوانی سودمەندبوونیان بوو لە وەرگرتنی زەوی کە بوژانەوەی داراییە بۆ خێزانەکان.
دوای بڕیاڕەکە چەندین کۆبوونەوە کرا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەسەرپەرشتی وەزیر(ساسان عەونی) و ئامادەبوونی ڕاوژێکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی نەخشەدانان و ئاوەدانی سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کە ئامانج لەکۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوون و شیکاری و تاوتوێ کردنی ڕێکارەکان و کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر زەوی و ژمارەی فەرمانبەران بوو ، پاشان کۆبوونەکان گواسترایەوە بۆ پارێزگا و ئیدارەکان و لەناویاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان بەسەرپەرشتی(هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و (ئاوارە کوێخا علی) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین سەرپەرشتی چەندین کۆبوونەوەی فەرمی لایەنی پەیوەندیداری کرد و سیمینارێکی ئامادەکرد لەسەر پێدانی ڕێنمایی بە ڕاگەیاندنەکان و بەشداربووانی سیمینارەکە، دوای ماوەیەک گفتوگۆکان و ڕێکارەکان ووردتر کرانەوە سەرجەم سەرۆکی شارەوانیەکان ڕاسپێردان بەئامادەکردنی زەوی و چارەسەرکردنی هەرگرفتێکیان بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین.
لەکۆتاییەکەیدا سەرجەم داتا و زانیاریەکانی تایبەت بەو پڕۆسەیە کۆکرایەوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ئاڕاستەی لایەنی سەرووتر کرا لەوەزارەتەکان و ئەنجومەنی وەزیران.